دادگای ئەڵمانیا سزای زیندانی تا هەتایی بەسەر گەنجێکی کوردا سەپاند

10.07.2019

لڤین:
ئەمڕۆ كۆتا دانیشتنی دادگاییكردنی ئەو گەنجە عێراقیە بەڕێوەچوو كە لە 23ی ئایاری ساڵی 2018دا دەستدرێژی سێكسی كردە سەر كچێكی ئەڵمانی و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا
.

ئەمڕۆ 10ی تەموزی 2019 دادگایەكی ئەڵمانی لەشاری ڤیسبادن، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر (عەلی.ب) كوردێكی عیراقی تەمەن 21 ساڵادا سەپاند، دوای ئەوەی دادگا سەلماندی ئەو گەنجە عیراقیە بكوژی سۆزانای تەمەن 14 ساڵان بووە كە بەڕەگەز ئەڵمانییەو دوای ئەوەی تۆمەتبار لەسەرەتای دادگایكردنەكەدا دانی  بەتاوانەكەیدانا.

بەپێی زانیارییەكانی داواكاری گشتی ئەم گەنجە تاوانبارە كوردە عیراقیە لەكۆتایی ئایاری 2018دا دوای  ئەوەی لەیەكێك لەدارستانەكانی شاری ڤیسبادن دا ئەشكەنجەی (سۆزانا)ی تەمەن 14 ساڵانیدا بوو، دەستدرێژی سێكسیشی كردبووە سەری و بەشێوەیەكی دڕندانە كوشتبوشی و دواتر لەحوزەیرانی 2018 دا تەرمەكەی  دۆزرایەوە.

عەلی بەشار، ئەو گەنجە عێراقیە تەمەن 22 ساڵەیە كە تاوانەكەی ئەنجامداوە، بەپێی راگەیاندنەكانی ئەڵمانیا ماوەی چوار مانگە دانیشتنی دادگایی بە مەبەستی گوێگرتن لە عەلی بەردەوامە، كە لە دانیشتنەكاندا دانی ناوە بە تاوانی كوشتنەكەدا".

دوابەدوای ئەنجامدانی ئەو تاوانە، عەلی لەگەل خێزانەكەیدا گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و چووتە پارێزگای دهۆک، بەڵام لە 9ی حوزەیرانی ساڵی 2018دا لە لایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە و لەرێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە  بەغدا دەستگیركرا.

1638 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations