جیاوازی نێوان دەنگەکانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی

10.07.2019

لە هەژماری: تیشکۆ حسێن
پانزە دەنگ جیاوازی نێوان دەنگی سەرۆکی حکومەت وجێگرەکەیەتی، ڕێژەیەکی زۆرە، هۆکاریش هەیە کەبۆچی بەم ڕێژەیە جیاوازی زۆر هەیە؟ لەبەر ئەوەی فڕاکسیۆنی پارتی زۆرینەیە لەپەرلەمان وهەروەها یانزە کورسی کۆتاکانیش هەمیشە لەبەرژەوەندی پارتی دەنگ دەدەن وهاوسەنگییە سیاسیەکان یەکلایی دەکەنەو.
• سەرۆکی حکومەت ٨٨ دەنگی هێناوە.
• جێگری سەرۆکی حکومەت ۷۳ دەنگی هێناوە.
• زۆرترین دەنگی کابینەکە مەسرور بارزانییە.
• کەمترین دەنگی متمانەی کابینەکەش خالید شوانیە کەشەست وهەشت دەنگی هێناوە.
• ئایدن مەعروف وئانۆ جەوهەر عەبدۆکا، ئەم دوانە کەبەهیچ شێوەیەک نماییندەی کلد وئاشوری ومەسیحی وکریستیان وتورکمانەکان ناکەن، بەڵام لەبەر ئەوەی کە پاشکۆی پارتین، ڕێژەیەکی دەنگی باشیان هێناوە...
• ئەو فڕاکسیۆنەی دەنگیان بەهیچ یەکێ لەکاندیدەکان نەداوە
فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ بڵاویانکردۆتەوە کەوا دەنگیان بەهیچ یەکێ لەکاندیدەکان نەداوە، لەوانەبێت ئاسایی بێت، بەڵام ئەی بوون ونەبونیان لەگۆڕەپانی سیاسی چیە؟
• وەزیری ئەوقاف
کاتێکیش پشتیوان سادق دەکرێت بەوەزیری ئەوقاف وئەو دەنگەش دەهێنێت، لەوانەبێت جێی سەرنج بێت، چونکە دەردەکەوێت کەوا پارتی لەوە دڵنیابۆتەوە کەجێ دەستی دیارە لەکپ کردنی خیتابی دینی لەمینبەرەکانەوە، واتا بەجۆرێک توانیویەتی کارێک بکات سەرکوتی هەموو خیتابە دینییەکان بکات لەوەزارەتی ئەوقاف، چونکە بەبڕیارێک کەهەموو سێشەممانێک بابەتی دیاریکراو لەڕێی ئیمەیلەوە بۆ وتار خوێنی مزگەوتەکان دەنێردرێت.....
• وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
لەنێو کابینە تازەکە، دەردەکەوێت کەوا هیچ کەسێکی تێدا نەبوو وەک وەزیری سامانە سروشتیەکان دیاری کرابێت، ئەمەش پێدەچێت پەیوەندی بە ئاستی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی ناوەندو هەرێمەوە هەبێت....

5034 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations