بۆڵتن، هه‌ڵۆیه‌ك به‌ ئاسمانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه‌

10.07.2019

لڤین: به‌همه‌ن كه‌ریم
*بۆڵتن و كێشه‌ى ئیسرائیل -فه‌له‌ستین 
*بۆڵتن و ئێران 
*رۆڵى بۆڵتن له‌جه‌نگى عێراق دا
*هه‌ڵوێستى بۆڵتن له‌ قه‌یرانی سوریا و روژئاواى كوردستان:


بۆڵتن به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ داكۆكیكارى سه‌رسه‌رخستى ئیسرائیله‌،ئه‌و له‌ دژى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكه‌ بۆ فه‌له‌ستینیه‌كان به‌ ته‌نیشت ده‌وڵه‌تى ئیسرائیله‌وه‌ ،بۆڵتن له‌ بابه‌تێكى رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست له‌ساڵى 2014 داو له‌ ژێر ناونیشانى چاره‌سه‌رى سێ ده‌وڵه‌ت و پرۆسه‌ى ئاشتى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راِست ده‌ڵێت"پێویسته‌ كه‌رتى غه‌زه‌ بخرێته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تى میسر و كه‌نارى رۆژئاواش بلكێنرێت به‌ شانشینى ئه‌رده‌نه‌وه‌ ،هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پشتگیرى له‌ گواستنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس كردووه‌ ،ئه‌و له‌ بابه‌تێكدا له‌ مانگى ئادارى 2017 له‌ ماڵپه‌ڕى FOX NEWS ده‌ڵێت"گواستنه‌وه‌ى باڵویزخانه‌ى ئه‌مریكا بۆ قودس ماوه‌یه‌كى درێژه‌ جێگه‌ى مشتومڕى سیاسیه‌كانه‌ له‌ ئه‌مریكا و پێویسته‌ ئه‌م باسه‌ كۆتایی پێبهێنرێت و ئه‌مریكا قودس وه‌ك پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل بناسێنێت".

بۆڵتن كاریگه‌رى راسته‌وخۆى هه‌بووه‌ له‌سه‌ر تره‌مپ به‌ ده‌ركردنى بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتنی ئەتۆمی، کە وایکرد كه‌ گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مریكاو ئێران روو له‌ هه‌ڵكشانى زیاتر بكات به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ئه‌مریكا هێزى ده‌ریاى و كه‌شتى فڕۆكه‌ هه‌ڵگرى ئه‌براهام لینكۆڵن و فڕۆكه‌ى  (B52)ره‌وانه‌ى كه‌نداو بكات و ئه‌گه‌رى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ له‌ نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ له‌ هه‌ر كاتێك زیاتر بكات


بۆڵتن سه‌باره‌ به‌ ئێران وته‌یه‌كى به‌ناوبانگى هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت (بۆ وه‌ستاندنى بۆمبى ئێران بۆمب ئاراسته‌ى ئێران بكه‌ن).بۆڵتن وه‌ك دیپلۆماتكارو به‌رپرسى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریكا له‌ چوار ئیداره‌ى جیاوازى كۆماییه‌كان هه‌ر له‌ (ریگن)وه‌ هه‌تا ده‌گات به‌ (تره‌مپ)جه‌ختى له‌ مه‌سه‌له‌ى گۆڕینى رژێمه‌كانى كۆریاى باكور و سوریاو ئێران كردۆته‌وه‌،به‌ڵام هه‌میشه‌ ئێران به‌لاى ئه‌وه‌وه‌ جێگه‌ى دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانى بووه‌ ،ئه‌و له‌سه‌رده‌مى ئیداره‌ى جۆرج بوش و له‌ساڵى 2002 ده‌ڵێت كه‌ ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ گرنگیدان به‌ دروستكردنى چه‌كى ئه‌تۆمى كه‌ سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسیه‌ بۆسه‌ر ئه‌مریكاو ئیسرائیل،به‌لاى بۆڵتنه‌وه‌ دبلۆماسیه‌ت و گفتوگۆ بژارده‌یه‌كى ناواقعیه‌ به‌رامبه‌ر ئێران ،ئه‌و له‌ كۆنگره‌یه‌كى رێكخراوى موجاهیدینى خه‌ڵق له‌ ساڵى 2017 له‌ پاریس ده‌ڵێت "پێویسته‌ شۆرشى ئیسلامى له‌ ئێران كۆتایى پێبهێنرێت پێشئه‌وه‌ى یادى چل ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بكاته‌وه‌ ،له‌دواى ده‌ستبه‌كاربونیشى له‌ ئیداره‌ى تره‌مپ وه‌ك راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى له‌مانگى ئایارى 2018دا ،و پاش مانگێك تره‌مپ بڕیایدا له‌ رێكه‌وتنامه‌ى ئه‌تۆمى بكشێته‌وه‌ و سزاى زیاترى ئابوورى بخاته‌ سه‌ر ئێران ،به‌و مانایه‌ى كه‌ بۆڵتن كاریگه‌رى راسته‌وخۆى هه‌بووه‌ له‌سه‌ر تره‌مپ به‌ ده‌ركردنى ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌مه‌ وایكرد كه‌ گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مریكاو ئێران روو له‌ هه‌ڵكشانى زیاتر بكات به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ئه‌مریكا هێزى ده‌ریاى و كه‌شتى فڕۆكه‌ هه‌ڵگرى ئه‌براهام لینكۆڵن و فڕۆكه‌ى  (B52)ره‌وانه‌ى كه‌نداو بكات و ئه‌گه‌رى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ له‌ نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ له‌ هه‌ر كاتێك زیاتر بكات.

زۆرجار له‌ پاڵ ناوى بۆڵتن وشه‌ى هه‌ڵۆ (Hawk)به‌كارده‌هێنرێت ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ له‌ناو سیاسه‌تى ئه‌مریكادا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ زیاتر مه‌یلیان به‌لاى  به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازییه‌وه‌یه‌ نه‌وه‌ك دانوستان و گفتوگۆكردن 

جۆن بۆڵتن
زۆرجار له‌ پاڵ ناوى بۆڵتن وشه‌ى هه‌ڵۆ (Hawk)به‌كارده‌هێنرێت ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ له‌ناو سیاسه‌تى ئه‌مریكادا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ زیاتر مه‌یلیان به‌لاى  به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازییه‌وه‌یه‌ نه‌وه‌ك دانوستان و گفتوگۆكردن  ، جۆن رۆبێرت بۆڵتن له‌ساڵى 1948 له‌ ویلایه‌تى ماریلاند له‌ خێزانێكى مامناوه‌ندو تا راده‌یه‌ك هه‌ژار  له‌ دایك بووه‌ ،تاكه‌ مناڵى خێزانه‌كه‌ى بووه‌ كه‌ بگاته‌ قۆناغى زانكۆ و كۆلێژى یاساى له‌ زانكۆى یه‌ییڵ(YALE)(1970-1974)هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ بیڵ كلینتن سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكاو  هیلارى هاوسه‌رى كه‌ له‌ هه‌مان زانكۆ بوون ته‌واوكردووه‌ .به‌شێكى زۆرى ژیانى به‌ فه‌رمانبه‌رى و كارى ده‌وڵه‌ته‌وه‌ گوزه‌راندووه‌ ،موحافیزكارێكى كۆمارییه‌،له‌ سه‌ره‌تادا وه‌كو كارمه‌ند له‌ ئاژانسى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى و بریكارى داواكارى گشتى له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى رۆناڵد ریگن (1985-1989)ده‌ستبه‌كاربووه‌،دواتر له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى جورج بوشى باوك (1989-1993)بووه‌ به‌ یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروبارى رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ،داكۆكیكاربووه‌ له‌ ده‌ركردنى چه‌ند بڕیارێك كه‌ په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌وانه‌ :كشانه‌وه‌ له‌ رێكه‌وتننامه‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى موشه‌كى بالیستى و پاڵپشتیكردن له‌ دادگاى تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌كو ئه‌ندامى وه‌فدى دانوستانكار بۆ ووتوێژ له‌گه‌ڵ كۆریاى باكوور كاریكردووه‌.

بۆڵتن توركیاى نیگه‌ران كرد تا راده‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌ردۆگان ئاماده‌ نه‌بوو چاوى به‌ بۆڵتن بكه‌وێت كه‌ به‌سه‌ردانیك له‌ ناوچه‌كه‌دا بوو وه‌ قسه‌كانى ئه‌وى به‌ هه‌ڵه‌ى مه‌ترسیدار له‌ قه‌ڵه‌مدا

له‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانى داعش له‌ ساڵى 2014 و داگیركردنى به‌شێكى فراوانى خاكى سوریاو عیراق و راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت له‌و ناوچانه‌دا، ئه‌مریكا له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى تیرۆرو به‌ هێرشى ئاسمانى و پێدانى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى به‌و هێزانه‌ى كه‌له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى جه‌نگ له‌ دژى داعش ده‌جه‌نگان به‌شداریكرد، به‌ڵام له‌ دوا ساته‌كانى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ له‌ ژێر ركێفى داعشدا بوون به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كراو تره‌مپ له‌ 19ى دیسه‌مبه‌رى 2018دا بڕیاریدا به‌كێشانه‌وه‌ى  سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كان له‌ سوریاو رۆژئاواى كوردستان.ئه‌م بڕِیاره‌ ناكۆكى زۆرى له‌ نێو ئیداره‌ى تره‌مپ لێكه‌وته‌وه‌، تا راده‌ى ئه‌وه‌ى چه‌ند به‌رپرسێك ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌ له‌ نێویشیاندا جیم ماتیس وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكاو برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ جه‌نگى دژى داعش، پاش ماوه‌یه‌ك له‌و بڕیاره‌ ئیداره‌ى تره‌مپ  جۆره‌ خاوبونه‌وه‌یه‌كى له‌  جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینى ،دواى ئه‌وه‌ى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا جۆن بۆڵتن رایگه‌یاند كه‌ كشانه‌وه‌مان له‌ سوریا په‌یوه‌سته‌ به‌چه‌ند مه‌رجێكى دیاریكراو له‌وانه‌ش :دڵنیابوون له‌ له‌ناوبردنى داعش به‌ته‌واوى و رێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ توركیا كه‌ هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانمان له‌دواى كشانه‌وه‌مان ،ئه‌م لێدوانه‌ى بۆڵتن توركیاى نیگه‌ران كرد تا راده‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌ردۆگان ئاماده‌ نه‌بوو چاوى به‌ بۆڵتن بكه‌وێت كه‌ به‌سه‌ردانیك له‌ ناوچه‌كه‌دا بوو وه‌ قسه‌كانى ئه‌وى به‌ هه‌ڵه‌ى مه‌ترسیدار له‌ قه‌ڵه‌مدا.

له‌دواى جه‌نگى گه‌رده‌لولى بیابان و له‌سه‌رده‌مى ئیداره‌ى كلینتن بۆڵتن یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ داوایان ده‌كرد كۆتایى به‌ ده‌سه‌ڵاتى رژێمى سه‌دام حسین له‌ عێراق بهێنرێت .له‌ دواى هێرشه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌رى 2001 بۆ سه‌ر نیویۆرك و پنتاگۆن جۆرج بوش وڵاتانى (عێراق -ئێران-كۆریا)ى به‌ وڵاتانى میحوه‌رى شه‌ڕ(AXIS OF EVIL)ناوزه‌ندكرد ،بۆڵتن كه‌ له‌و كاته‌دا وه‌كو بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ بۆ ئاسایشى نیشتمانى و كۆنترۆڵ كردنى چه‌ك دانرابوو له‌ وتارێكیدا له‌ مانگى ئایارى ساڵى 2002 به‌ ناونیشانى (له‌ پشته‌وه‌ى میحوه‌رى شه‌ڕ)وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ جۆرج بوش وڵاتانى (كوبا-سوریا- لیبیا)ده‌خاته‌ ریزى وڵاتانى میحوه‌رى شه‌ڕ و به‌ پاڵپشتیكردن له‌ تیرۆریزمى نێوده‌وڵه‌تى تاوانباریان ده‌كات ،بۆڵتن هاوشان له‌گه‌ڵ كۆڵن پاوڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌و دۆناڵد رامسفێڵد وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌و كاته‌ى ئه‌مریكا به‌ ئه‌ندازیارى جه‌نگى عێراق داده‌نرێت ،ئه‌وله‌ لێدوانێكیدا بۆ BBC ده‌ڵێت "ئه‌مریكا دڵنیایه‌ له‌وه‌ى كه‌ رژێمى عێراق به‌ نهێنى چه‌كى كۆمه‌ڵكوژى دروستكردووه‌"ئه‌گه‌ر چى له‌ دواى جه‌نگ هیچ جۆره‌ چه‌كێكى كۆمه‌ڵكوژ نه‌دۆزرایه‌وه‌ ،به‌ڵام بۆڵتن سوور بوو له‌سه‌ر بۆچونه‌كانى و له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ى واشنتن ئیگزامینه‌ر له‌ساڵى 2015دا ده‌ڵێت"ئێستاش له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ بڕیارى كۆتایهێنان به‌ رژێمى سه‌دام حسێن بڕیارێكى راستو درووست بوو".

له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى جۆرج بوشى كوڕ و له‌ساڵى 2001 كراوه‌ به‌ یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروبارى ئاسایشیى نه‌ته‌وه‌یى و چاودێریكردنى چه‌ك، دواتر له‌ساڵى 2005 وه‌كو نوێنه‌رى ئه‌مریكا له‌ رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دانرا، به‌ڵام به‌هۆى گوشارى توندى دیموكراته‌كانه‌وه‌ له‌ساڵى 2006 ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌ و به‌ دوایدا له‌ ساڵى 2007 كتێبێكى له‌ ژێر ناونیشانى  (surrender in not an option)بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدابیره‌وه‌رى و زۆرێك له‌ بیرو بۆچونه‌كانى سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تى ئه‌مریكا و كێشه‌كانى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ده‌خاته‌ روو .له‌ئێستاداو له‌سه‌رده‌مى ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ وه‌كو راوێژكارى ئاسایشیى نیشتمانى ده‌ستبه‌كاره‌.
هه‌ڵۆیه‌ك به‌ ئاسمانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه‌

573 جار بینراوە

پەیوەندیدار

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations