ملیاردێرێکی ئەمریکی کۆچی دواییکرد

09.07.2019

لڤین: 
ئێوارەی ئەمڕۆ رۆس پیرۆت، ملیاردێری ئەمریکی کە دو جار کاندیدی سەربەخۆی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە بووە لەتەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەم ملیاردێرە لەهەنگاوە سیاسییەکانیدا زیاتر لەبەڕێوەبردنی کامپینی سەرۆکایەتی 1992 دا زۆر بەباشی ناوبانگی دەرکرد کە تێیدا داوای بودجەی باڵانسکراوی دەکرد و پشتیوانی کۆتایهێنان بوو بەپشکداری کار لەدەرەوەی وڵات.

پیرۆت کە سەرەتا کارەکانی بەنامۆ و جێگای سەرنجی خەڵک ناسرابو، لەساڵی1962 دا بۆیەکەمین جار کۆمپانیای تایبەتی خۆی لەبواری پیشەسازی کۆمپیوتەردا دامەزراندوە.

بەشێک لەسەروەتەکەی بۆ یارمەتیدانی ئەفسەرانی خانەنشینی سەربازی و رزگارکردنی دەستگیرکراوەکانی ئەمریکا لەدەرەوەی خاکی وڵاتەکەی تەرخانکردوە.

خێزانەکەی لەراگەیەنراوێکدا مردنی پیرۆتیان پشتڕاستکردەوە و رایانگەیاند، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ رۆس پیرۆت، ملیاردێری ئەمریکی لەماڵەکەی خۆیدا لە دالاس بەنەخۆشی شێرپەنجەی خوێن کۆچی دوایی کرد.

752 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations