كچە شازادەیەكی سعودی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا كۆبویەوە

09.07.2019

لڤین: 
كچە شازادەیەكی سعودیە دوای ئەوەی بە باڵوێزی وڵاتەكەی لە ئەمریكا دیاری كرا لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا كۆبویەوە و كارنامەی خۆی رادەست كرد. 

شازادە ریما بنت بەندەر بن سوڵتان بن فەیسەڵ، دوێنێ دوو شەممە وەك باڵوێزی نوێی سعودیە لە ئەمریكا لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆبویەوە. 

كۆبونەوە دوێنێ دوو شەممە ئەنجامدرا و لە كۆشكی سپی بوو تیایدا ریما كارنامەی خۆی پێشكەشی سەرۆكی ئەمریكا كرد، سڵاوی شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای وڵاتەكەشی گەیاندە سەرۆكی ئەمریكا. 

ریما یەكەم ژنە باڵیۆزی سعودیەیە لە ئەمریكا لە ساڵی 1975 لە ریازی پایتەختی وڵاتەكەی لەدایك بووە، دەرچووی زانكۆی جۆرج تاونە لە ئەمریكا.

ئەو باڵوێزە نوێیەی سعودیە كچی هەیفای كچی شا فەیسەڵ بن عەبدولعەزیز، شای سێیەمی سعودیەیە، كە لە ساڵی 1964 كرایە شای سعودیە دواتر لەلایەن شازادە فەیسەڵ بن موساعیدی برازای كوژرا.

658 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations