ئەمریكا و قەتەر پەیوەندیەكانیان ئاسایی دەكەنەوە

09.07.2019

لڤین: 
سەرۆكی ئەمریكا و میری قەتەر كۆبونەوە و پەیوەندیەكانیان بەرە و ئاسایی بونەوە دەبنەوە و بڕیارە قەتەر بەرهەم هێنان لە ئەمریكا زیاتر بكات. 

دوێنێ دوو شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەگەڵ شێخ تەمیم بن ‌حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، كۆبویەوە و ، ترەمپ بە ستایشەوە باسی لەو وەبەرهێنانانە كرد كە قەتەر لە ئەمریكا كردوویەتی و جەختی لەوەشكردەوە كە وەبەرهێنانی نوێ لە رێگادایە و ئەوان ئێجگار بەمە خۆشحاڵن.

سەركۆی ئەمریكا وتیشی: قەتەر هاوپەیمانێكی مەزنی ئەمەریكایە و من و شێخ تەمیم پێش ئەوە ببم بەسەرۆك هاوڕێ بووین ئێستا هاوڕێی و هاوپەیمانین. 

ئەو قسانەی سەرۆكی ئەمریكا لە میانی ئێوارە خوانێكدا لە واشنتۆن كە ستیڤن منوچین، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا، میوانداریی دەكرد، سەرۆكی ئەمریكا وتیشی "دەزانم كە هەموو شتێك (لە نێوان هەردوو وڵاتدا) زۆر باش دەبێت. ئێوە هاوپەیمانێكی زۆر بەنرخن و لەبارەی بنكەیەكی سەربازیی گەورە و فڕۆكەخانەیەكی سەربازیی، زۆر هاوكاری ئێمە بوون".

331 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations