پەكەكە؛ بەڵێنی تۆڵەكردنەوەی دیار غەریب و هاوڕێكانی دەدات

09.07.2019

لڤین: 
پارتی كرێكارانی كوردستان دوای لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئاشكرای دەكات كە شەهیدكردنی دیاری غەریب دەستی سیخوڕ و نۆكەری تیادا بووە كە دەیانناسن و بەڵێنی تۆڵە كردنەوەشی دەدات. 

پارتی كرێكارانی كوردستان لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا باس لە شەهید كردنی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزبەكەی دەكات و هەڕەشە دەكات و دەڵێت ئەوانەی هەڵمەت (دیار غەریب محەمەد) و میلیتانە بەهادارەكانی پارتییەكەمان شاهین و دەوران یان شەهید كردووە تۆڵەیان لێوەردەگرینەوە. 

لەو بەیاننامەیەدا پارتی كرێكارانی كوردستان لە بارەی بۆردومان كردنی ئەندامەكەی كۆنسەی سەرۆكایەتی كەجەكە دەڵێت "ئێمە باجی ئەم كۆمەڵكوژییە نامەردانەیەیان لێ دەستێنین و بەدڵنیاییەوە تۆڵەی شەهیدە قارەمانەكانمان دەكەینەوە".

لە بەیاننامەكەدا ئەوەشی راگەیاندووە دەوڵەتی توركیا هەوڵی تۆڵەكردنەوە لە شكستەكانی لەدەستدانی شارەوانی ئیستامبوڵ و هێرشەكانی گەریلا دەدات و "ئەم هێرشە فاشیست و سەركوتكارییە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، دەوڵەتانی یەكێتیی ئەوروپا، ڕوسیا و هێزە جیهانییەكانەوە پشتیوانی لێ كراوە و دیسان بە هاوكاری هێزە خائینەكان ئەنجام دراوە".

پەكەكە باسی ئەوەشی كردووە: ئەم هێرشە، ئاشكرایە كە بەشێوەیەكی پیلانڕێژكراو و ڕێكخراو ئەنجام دراوە دیارە كە هێزە فاشیستەكانی دەوڵەتی تورك پشتگیرییان لەو‌ سیخوڕ و نۆكەرانە وەرگرتووە كە بۆ بڕێك شۆربا خۆیان فرۆشتووە ئێمە وەك گەل و بزووتنەوە لە ئاستێكی گرنگدا ئەمانە دەزانین و ئەو كەسانەش دەناسین. ئێمە ڕایدەگەیەنین، بەباشی تۆڵەی ئەم كۆمەڵكوژییە لە بكوژەكان دەكەینەوە .

1327 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations