ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت

09.07.2019

لڤین:
دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان بەردەوامە و بڕیارە ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت.

بەپێی زانیاریەکانی لڤین ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

رۆژی 7 ی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی رابردو دەستیپێکرد و سەرەتاش مووچەی دیوان و لیواکانی  وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی 70 و 80  دابەشکرا.

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پشت دەبەستێت بە بڕی 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و 522 ملیار دینار کە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەی دەنێرێت.

513 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations