لە شارێكی كوردستان 74 كەس دەتسگیر كران

09.07.2019

لڤین: 
لە شارێكی باكوری كوردستان هێزە ئەمنیەكانی توركیا 74 كەسیان دەستگیر كرد كە بە هیوابوون لەو وڵاتەوە بەشێوەیەكی نایاسایی روو لە ئەوروپا بكەن. 

هێزە ئەمنیەكانی توركیا دوای گەڕان و پشكنینیان لە ناوچەی باشكالە لە میانی گەڕان و دەورییە بە ناوچەكەدا، دوو گرووپیان راگرت و دوای لێپرسینەوە دەركەوت كە گۆچبەری نایاسایین. 

ژمارەیان 74 كەس بوو كە 16 كەسیان ئافرەت بوون 27 كەسیشیان منداڵ بوونن سەرجەم ئەوانەی دەستگیر كراون ئەفغانستانی و بەنگلادیشی بوون. 

ئەو كۆچبەرانە بەشێوەیەكی نایاسایی رویان لە توركیا كردووە و ویستویانە ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن و روو لە ئەروپا بكەن، دوای پشكنینی پزیشكی كۆچبەران رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی كۆچبەران كران.

830 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations