بەهۆی بازرگانی کردن بەسێکسەوە ملیاردێرێکی ئەمریکی دەستگیر کرا

08.07.2019

لڤین:

پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمەریکا "FBI"،ملیاردێری بەناوبانگی ئەمەریکی "جێفری ئیبستاین"یان دەستگیرکرد بەهۆی بازرگانی کردن بە سێکسەوە.

ئاژانسی ( فۆکس نیوز ) ی ئەمەریکی بڵاوی کردەوە پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمەریکا "FBI" رایانگەیاندووە، "جێفری ئیبستاین ملیاردێر و کەسی نزیکی ئەستێرە بەناوبانگ و سیاسییەکانی ئەو وڵاتەیان دەستگیرکردوە، بەهۆی بازرگانی کردن بەسێکسەوە".

ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە"رۆژی شەممە جێفری لەفرۆکەخانەی نیوجێرزی لەلایەن پۆلیسی فرۆکەخانەکە راگیراوە کاتێک لەپاریس بە فرۆکەیەکی تایبەت دەگەڕایەوە ئەمریکا"

بە پێی زانیاریەکانی ئاژانسەکە بڕیاروایە رۆژی دووشەمەی داهاتوو جێفری ٦٦ ساڵان لەبەردەم دادگا ئامادەبێت بۆ دادگایکردن.

793 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations