بە یاسا خەڵكی بیانی دەتوانێت ببێتە هاوڵاتی میسر

08.07.2019

لڤین: 
بەشێوەیەكی یاسایی لەمەودوا خەڵكانی بیانی دەتوانن لە ولاتی میسر مافی هاوڵاتی بون بەدەست بهێنن بەو مەرجەی موڵك بكڕن یان وەبەرهێنان بكەن. 

حكومەتی میسر پڕۆژە یاسایەكی رەوانەی پەرلەمانی میسر كردبوو بۆ ئەوەی مافی هاوڵاتی بوون بدرێت بەو خەڵكانەی كە بیانین و وەبەرهێنان دەكەن یان موڵك دەكڕن لە وڵاتەكەدا. 

پەرلەمانی میسر ئەو پڕۆژەیەی پەسەند كرد و هەر كەسێكی بیانی لەو وڵاتەدا خانوو بكڕێت، پڕۆژەی وەبەرهێنان بەرەوپێشببات یان هەژماری تایبەتی لە بانكی ناوەندی بكاتەوە مافی هاوڵاتی بونی میسر وەردەگرێت و یاساكەش رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كرا.

بۆ ئەوەی ببێتە یاسای كار پێكراو  ئەنجومەنی گشتیی بە دەنگدان یەكلایی دەكاتەوە و دواتر وەك یاسا كاری پێدەكرێت. 

332 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations