زیانه‌کانی زۆر خواردنەوەی چا و قاوە بۆ خانمانی شیردەر

08.07.2019

لڤین:
چا یه‌کێکه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ باوه‌کانی کومه‌ڵگای کوردی که‌ ده‌گمه‌نه‌ ڕۆژانه‌ نه‌خورێنه‌وه‌، به‌ڵام زۆر خواردنه‌وه‌ی چا له‌ خانمانی شیرده‌ر چەند زیانێکی هه‌یه‌.

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی باس لە زیانەکانی زۆر خواردنەوەی چاو قاوە بۆ خانمانی شیردەر و منداڵه‌که‌ی  بۆ (لڤین پرێس) باس دەکات و دەڵێت: لەبەرئەوەی مادده‌ی کاڤایین  لە چا و قاوه‌ و نه‌سته‌له‌ و خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان دا هه‌یه، بۆیە نابێت زۆر بخورێت.

خواردنەوەی چاو قاوەی زۆر ئەم زیانانەی هەیە:
-گرژبوونی گه‌دده‌ و پێچی ناو سک و غازات۰ 
-زیاد بوونی لێدانی دڵی مناڵه‌که‌۰ 
-تێکچوونی خه‌و و که‌م خه‌وی و شه‌ونخوونی۰  
-بڕی ڕێگه‌پێدراو بۆ خانمای شیرده‌ر بریتی یه‌ له‌ یه‌ک کووپ بۆ دوو کووپ ڕۆژانه‌ و نابێت زیاتری لێ بخورێته‌وه‌۰

زیانه‌کانی چا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی مادده‌ی کاڤایین که‌ له‌ قاوه‌ و نه‌سته‌له‌ و خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان دا هه‌یه‌ و هه‌مان زیانیان هه‌یه‌۰ 

ئەو پزیشکە  کۆمه‌ڵێک ڕێنمیایی گرنگ بۆ خوارنەوەی چاو قاوە بۆ خانمانی شیردەر بڵاودەکاتەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن:
- باشتره‌ ته‌نها به‌یانیان بخورێته‌وه‌۰ 
-پێویسته‌ دوای پێدانی شیر به‌ مناڵ بخورێته‌وه‌۰ 
- خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر ئاو و شله‌مه‌نی به‌ به‌رده‌وامی۰ 
-دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی نه‌سته‌له‌ و خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ و خواردنه‌وه‌ گازی و وزه‌به‌خشه‌کان۰ 
- وازهێنان له‌ خواردنه‌وه‌ی چا کاتێک ئه‌و نیشانانه‌ له‌ مناڵه‌که‌ دا ده‌رکه‌وتن ۰ 
- پێویسته‌ چای خه‌ست نه‌خورێته‌وه‌ و به‌ ڕوونی بخورێته‌وه‌ ۰ 

216 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations