كاروانێكی هاوكاری خزمەتگوزاری گەیشتە رۆژئاوای كوردستان

08.07.2019

لڤین: 
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاروانێكیتری هاوكاریەكانی گەیاندە دەست هێزەكانی سوریای دیموكراتی و زۆرترین هاوكاریەكان كەرەستەی خزمەتگوزارین. 

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، رایگەیاند: كاروانێكی نوێی ھاوكاریی هاوپەیمانان گەیشتووەتە هێزەكانی سوریای دیموكراتی  لە رۆژھەڵاتی فورات، كاروانەكە لە 10 بارھەڵگری گەورە پێكدێت و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاریشی لەخۆ گرتووە.

لەدوای لەناوبردنی داعش تا ئێستا 17 كاروانی ھاوكارییە سەربازییەكان گەیشتوونەتە دەست ھەسەدە، ئەم هاوكاریانەش، نیگەرانی وڵاتی توركیای لێكەوتووەتەوە.

152 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations