بەرازیل بووە پاڵەوانی كۆپا ئەمریكا

08.07.2019

لڤین: 
هەڵبژاردەی بەرازیل بووە پاڵەوانی كۆپا ئەمریكا بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر بە یەك گۆڵ بەسەر پیرۆ سەركەوتنی تۆمار كرد. 

هەڵبژاردەی بەرزایل بۆ جاری نۆیەم لە مێژوویدا نازناوەكەی بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا پیرۆ بۆ یەكەمجار لە یاری كۆتایدا دووچاری شكست بوو، دوای ئەوەی لە مێژووی بەشداریكردنیدا 2 جار ئەم نازناوەی بەدەستهێناوە.

لە تایمی یەكەمی یاریەكەی ئەمشەو  بەرازیل بە ئەسیستێكی خیسۆس، ئیڤەرتۆن گۆڵی پێشكەوتنی لە خولەكی 15 تۆمار كرد، بەم گۆڵەش ئیڤەرتۆن بوو بە گۆڵكاری پاڵەوانێتییەكە.

هەر لە تایمی یەكەم و لە خولەكی 44 ناوبژیوان لێدانی سزای بەسوودی پیرۆ هەژمار كرد، گێرێرۆ، توانی گۆڵی یەكسانبوون تۆمار بكات ئەوەش یەكەم گۆڵ بوو كە لەو پاڵەوانێتیەدا لە ئەلیسۆن پیكەر ئەنجام بدرێت كە باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانێتییەكە دەستنیشان كرا، هەر پێش تەواو بونی ئەو تایمەی یاریەكە جیسۆس جارێكیتر تۆڕی گۆڵی پیرۆی هەژاند و بەرازیلی كردە خاوەنی دووەم گۆڵ. 

هەرچەندە لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 70ی یاریەكە جیسۆس بە كارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگا و لە خولەكی 90ی یاریەكە ناوبژیوانی لێدانی سزای بۆ بەرازیل هەژمار كرد و ریچالستۆن جێبەجێی كرد و هەڵبژاردەكەی كردە خاوەنی گۆڵی سێهەم. 

366 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations