ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
لڤین:
دوێنی دابەشکرنی مووچەی مانگی نیسان دەستیپێکرد، ئەمڕۆش موچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
دوێنێ یەکشەممە دابەشکردنی موچەی نیسانی ئەمساڵ دەستیپێکرد و سەرەتاش موچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکرا و ئەمڕۆش مووچەی یەکەکانی 70 و 80 دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پشت دەبەستێت بە بڕی 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و 522 ملیار دینار کە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەی دەنێرێت.
854 جار بینراوە