ئێران ئەندامانی جەستەی سزادراوان دەبەخشێت

07.07.2019

لڤین: 
سەرۆكی دەزگای دادوەری ئێران رایگەیاند، ئەو كەسانەی سزای لە سێدارەدان یان بڕینی كۆئەندمی زاوزێیان هەیە دەتوانن بەرەزامەندی خۆیان ئەندامەكانی جەستەیان ببەخشرێت.

ئیبراهیم ڕەئیسی، بەرپرسی دەزگای دادوەری ئێران، ڕایگەیاند: لەمەودوا ڕێگە دەدرێت بە بەكارهێنانی ئەندامانی جەستەی ئەو زیندانیانەی كە سزای مەرگ یان بڕینی كۆئەندامیان بەسەردا سەپێندراوە. 

ناوبراو ئەوەشی رونكردووەتەوە بۆ بەخشینی ئەندامی ئەو كەسانەی تەنها مەرجێك هەیەكە دەبێت كەسی سزادراو خۆی بەوە ڕازیبێت ئەندامەكانی جەستەی ببەخشێت.

357 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations