ئەمریكا داوا لە ئەڵمانیا دەكات سەرباز بنێرێت بۆ رۆژئاوای كوردستان
لڤین:
نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا داوا لە ئەڵمانیا دەكات هێزەكانی بنێرێتە رۆژئاوای كوردستان بۆ ئەوەی مەشق و راهێنان بە شەڕڤانان بكات.
جەیمس جیفری، نوینەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، رایگەیاند: دەخوازین سەربازەكانی ئەڵمانیا شوێنی هەندێك لە سەربازەكانی ئەمریكا لە سوریا بگرنەوە، چاوەڕێین لەم مانگەدا حكومەتی ئەڵمانیا وەڵامی ئەو داواكارییەمان بداتەوە.
رۆژی هەینی ناوبراو بۆ ئەو مەبەستە لە بەرلین بووە و دەڵێت: من دڵنیام كە هەندێك لە هاوپەیمانان سەرباز دەنێرن، لە هەمانكاتدا ئاماژە بەوە دەكات كە هاوكاریی مەدەنی و مادیش پێویستە.
جیفری ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە پێویستە: مەشق بە هێزەكانی سوریای دیموكرات بكەنهەرچەندە هێزە لۆكاڵییەكان دەتوانن بەباشی بە سەر داعشدا سەربكەون، بەڵام پێویستیان بە پشتگیریی نێودەوڵەتی هەیە وەك هاوكاری ئاسمانی، هاوكاریی لۆجستیكی، مەشق و راهێنان و هاوكارییەكانی تەكنیكی.
637 جار بینراوە