بۆ فرۆشتنی نیمار بە ڕیاڵمەدرید یانەی پاریس ئامادەی دەربڕیوە

06.07.2019

لڤین :

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، پاریس سانجێرمان ئامادەیی پیشانداوە بە فڕۆشتنی نێیمار بە یانەی ریاڵ مەدرید و دوو جار ئەو یاریزانەی خستووەتە بەردەم یانەی شاهانە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، پاریس سانجێرمان ئامادەیی پیشانداوە بە فڕۆشتنی نێیمار بە یانەی ریاڵ مەدرید و دوو جار ئەو یاریزانەی خستووەتە بەردەم یانەی شاهانە.

سەبارەت بە کڕینی ئەو یاریزانە لەلایەن یانەی ڕیاڵمەدریدەوە مارکا ئاماژەی بەوەکردووە،"ئیدارەی ریاڵ مەدرید کڕینی نەیماری رەتکردۆتەوە".

هاوکات سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئەو ڕۆژنامەیە ئاشكرای کردووە،"ناسڕ خڵێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان بەهەموو شێوەیەک ڕەتیکردووەتەوە کە نێیماربفرۆشێت بە بەرشەلۆنە و نایانەوێت ئەو گرێبەستە رووبدات".

619 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations