شەش ناوچەی قەدەغەکراوی جیهان

06.07.2019

لڤین:
لە جیهاندا چەند ناوچەیەک هەن کە لە گەشتیاران و هاوڵاتیان قەدەغەکراون، هاوڵاتیان ناتوانن سەردانیان بکەن، لەبەر چەند هۆکارێک ئەم شەش ناوچەیەی خوارەوەش ئەو شوێنانەن کە هاووڵاتیان ناتوانن سەردانیان بکەن.


-ناوچەی 51 لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
 بەیەکێک لە ناوچە زۆر نهێنیەکانی جیهان دادەنرێت کە ئەکەوێتە، ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ولایەتی نیفادا و بە دەریای غرومیش ناوزەند ئەکرێت، ئەم ناوچەیە چەقی وەکالەتی نهێنی ولایەتە یەکگرتوەکانەو لە ساڵی 1951 دا دروستکراوە هەروەها بە ناوچەی حەشاردانی چەك وئەسلیحە ناسراوە.

-یانەی 33 لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
ئەکەوێتە نزیك  شارۆچکەی دیزنیلاند لە ناوچەی ئەنهام لەولایەتی کالیفۆرنیا ئەم ناوچەیە بە رووی گەشتیاراندا داخراوە بەتەنها بۆ گەورە بازرگان و خەڵکە بەناوبانگەکان نەبێت، لەسالی 1967 دا دروستکراوە بلیتی چونە ژورەوە ی ئەم یانەیە لە نێوان 25 بۆ 100 هەزار دۆلارە ئەگەررازیش بن بە بلیت پێدان.

-ئەشکەوتی لاسکۆ لە فەرەنسا
بە یەکێک لە کۆنترین و بەناوبانگترین  ئەشکەوتەکانی جیهان دادەنرێت هاوشێوەی مۆزەخانەیەکە، کە زۆر نەخش و زەخرەفەی لە خۆ گرتوە، لەگەڵ ئەوەی لەلایەن مونەزەمەی یونسکۆ بە جێگایەکی مێژووی دانراوە، بەڵام هەر بە رووی گەشتیاراندا داخراوە،لەدوای جەنگی جیهانی دووەم کراوەتەوە، بەڵام لەساڵی 1969  بەیەکجاری داخراوە بە بیانوی ئەوەی گەشتیاران زەرەر بە سەروەت و سامانەکەی ناوی دەگەیەنن.

-جزیرەی سینیتل-ی هیندی
ئەم جزیرەیە دەکەوێتە بنغالیا بەیەکێک لە جزیرە هیندییەکان دائەنرێ کە بەرووی گەشتیاراندا داخراوە، چونکە خەڵکی ئەم جزیرەیە بە هیچ جۆرێک حەز بە خەلکی غەریب ناکەن تێکەڵیان بێت وەکو ئەوەی زانراوە ماوەی 60 هەزار ساڵە بەم جۆرەیە.

-جزیرەی بوفیجلیا لە ئیتالیا
دەکەوێتە نزیك شاری بوندقییەی ئیتاڵی بە یەکێک لەناوچە هەستیار و داخراوەکان دادەنرێت، چونکە بە جزیرەی رۆحیانەت و شەیتانەکان ناو دەبرێت.

-گۆڕی ئیمپراتۆر کین شی هونغ لە ولاتی صین
کە بە لەشکری قوڕ ناوزەند دەکرێت ناوچەیەکی داخراوە بەروی گەشتیاراندا لە ساڵی 1964 دۆزراوەتەوە لە نێوان 60 بۆ 80 هەزار پەیکەری سەربازی لە خۆ گرتوە کە ئیمپراتۆر فەرمانی دروستکردنی داوە و لەگەڵ مردنیشیدا لە گۆڕەکەیدا دابنرێت، چونکە پێی وابوە لە دونیاکەی دیکەشدا هەر ئیمپراتۆر بێت.

693 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations