سەرۆك وەزیرانی دانیمارك چۆن نوسینگەكەی بەجێهێشت

06.07.2019

لڤین: 
سەرۆك وەزیرانی دانیمارك بە خۆی و جانتایەكەوە پۆستەكەی بۆ سەرۆك وەزیرانی دوای خۆی بەجێهێشت و سوپاسی خەڵكی دەكات بۆ ئەو ماوەیەی ئەو كارەی كردووە. 

لارس لوكە راسمۆسن، سەرۆك وەزیرانی ولاتی دانیمارك، دوای ڕادەستكردنەوەی دەسەڵات بە حكومەتی نوێ،  پۆستەكەی رادەست كرد و رۆژی 27ی مانگی رابردووش پۆستەكەی رادەست كرد. 

سەرۆك وەزیرانی پێشووی دانیمارك دوای كۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆكایەتیەكەی وێنەیەكی خۆی لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاو كردەوە كە تیایدا بە خۆی و جانتایەكەوە نوسینگەی سەرۆك وەزیران بەجێ دەهێڵێت. 

ناوبراو لەو نوسینەیدا دەڵێت "سوپاس بۆ ئەو كاتەی، شەرەفی ئەوەم پێدرا بوو سەرۆك وەزیران بم "دوای ئەو پۆستە ماڵئاوایی لە نوسینگەكەی كردووە. 

341 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations