بەیانی ئەمڕۆ زنجیرەیەك بومەلەرزە رویدا

06.07.2019

لڤین: 
بەیانی ئەمڕۆ ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا روبەڕوی پێنج بومەلەزە بویەوە كە گەورەترینیان 7.1 پلەی رێختەر بوو. 

دەزگای جیۆلۆجی ئەمریكی، ئاشكرای كرد پێنج بومەلەرزەی جیاواز ویلایەتی كالیفۆرنیای لە ئەمریكا گرتەوە،  بوومەلەرزەكە بە دووری 11 مایڵ شاری ریجكرێست لە باشووری كالیفۆرنیای هەژاندووە، بەشێك لە میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویان كردەوە، لەدوای بوومەلەرزەكە ئاگر كەوتووەتەوە.  

تاوەكو ئێستا دەیان مالچ رووخاوە و ئەگاریش كەوتووەتەوە و زیانەكان لەلایەن هیچ دەزگایەكی فەرمیەوە رانەگەیەندراوە بەڵام زیانی گیانی و مادیشی هەبووە. 

678 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations