حكومەتی عێراق و هەرێم 2ملیۆن دەدەنە بەشێك لە هاوڵاتیان

03.07.2019

لڤین: 
لەپڕۆژەیەكی هاوبەشی بەغداد و هەولێر، حكومەتی بەغداد بڕی دوو ملیۆن دینار بە هەر كوردێكی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش دەدات.

حوسێن كۆرۆ قاعیدی، بەڕێوەبەری ئازادكردنی ڕفێندراوە ئێزدییەكان، لە پارێزگای دهۆك، رایگەیاند "بڕیار دراوە ئەوكوردە ئێزدییانەی كە لە دەستی داعش ڕزگارییان بووەلەڕووی داراییەوە هاوكاری بكرێن و بڕی دوو ملیۆن دینار قەرەبوو دەكرێنەوە".

 ناوبراو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی "ساڵێك لەمەوبەر و حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆ، بە هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی ڕزگاركردنی ئێزدییە بێسەروشوێنكراوەكان و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، پرۆژەیەك بۆ هاوكاری و قەرەبووی هاوڵاتییانی كوردی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش هاتە ئاراوە".

ئەو ئاشكراشیكرد بۆ جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە "لیژنەیەك لە چەند كەسێك پێكهات و لە ئەنجامی چەند كۆبوونەوەیەك گەیشتینە ئەو باوەڕەی كە بڕی دوو ملیۆن پارە وەك قەرەبوو بدرێتە ئەو بنەماڵە كورد ئیزدییانەی كە لەدەستی داعش ڕزگاریان بووە".

ئەمڕۆش چوار شەممە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ نوسینگەی ڕزگاربوان و نوێنەری پارێزگای دهۆك و لیژنەیەكیان دروستكردووە و بۆ دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە كە بەسەر 899 كەسدا دابەش دەكرێت".

1176 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations