میران عەلی گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

02.07.2019

لڤین:
هونەرمەندی گۆرانبێژ میران عەلی، لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی (هەولێر)بڵاوكردەوە.

میران عەلی، لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە، کە  تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن نەورەس عەبدوڵاوە نوسراوە، میلۆدیەکەی لەلایەن ئارش عوسمانەوە بۆ دانرەوە، کاری دەرهێنانەکەی لەلایەن هونەرمەند ئارام سەردارەوە بۆ کراوە.

میران عەلی لەدایکبوی ساڵی 1995ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی خۆشترین دەنگی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانییە.

411 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations