ئینتەر میلان هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی مۆدریچ دەست پێكرد

01.07.2019

لڤین: 
یانەی ئینتەر میلان هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی یانەی ریاڵ مەدرید دەست پێكردوە و بەڵام ئەو یاریزانە خۆی دەیەوێت لە یانەكەی بمێنێتەوە مەگەر ئۆفەرێكی گەورەی پێ بدرێت لە یانەكەی دەڕوات. 

میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویان كردووەتەوە بۆیان، بەرێوەبەری وەرزشی ئینتەر میلان، لەسەر داخوازی ئانتۆنیۆ كۆنتی راهێنەر هەوڵەكانی بۆ رازیكردنی لوكا مۆدریچ خستۆتە گەڕ.

ئەو یاریزانە حەز دەكات لە ریال مەدرید بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر ئۆفەرێكی باشی پێشكەش بكرێت رەنگە ئەزمونێكی نوێ لە ئینتەر میلان تاقی بكاتەوە، بەوپێیەی ئینتەر وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنس لیگیش یاری دەكات.

لۆكا مۆدریچ، لە ئێستادا لە پلانەكانی راهێنەری ریاڵدایە، بەڵام بەهۆی هەڵكشانی تەمەنی رێگری لە رۆیشتنی ناكات، بە مەرجێك شوێنگرەوەیەكی گەنجی بۆ بگوازێتەوە.

193 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations