ئیسرائیل چەند موشەكێكی ئاراستەی سوریا كرد

01.07.2019

لڤین: 
ئیسرائیل شەوی رابردوو چەند موشەكێكی ئاراستەی چەند ناوچەیەكی سوریا كرد و حكومەتی سوریاش دەڵێت 25 كەسی سڤیل بونەتە قوربانی. 

ئاژانسی سانای زمانحاڵی حكومەتی سوریا رایگەیاند: درەنگانی شەوی رابردوو ئیسرائیل چەند موشەكێكی ئاڕاستەی دەورووبەری دیمەشق كرد، لە ئەنجامدا چوار سڤیل گیانیان لەدەستداوە كە لەنێویاندا منداڵێكی ساوا ھەیە و 21 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەو بۆردومانەی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەكی دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت بووە لەگەڵ چەند بنكەیەكی سەربازی لە نزیك شاری حیمس، بە گوێرەی میدیا جیهانیەكان ئامانج لە بۆردومانەكە بنكە و بارەگا ئێرانیەكان و حزبوڵای لوبنانی بووە لەو ناوچانە. 

حكومەتی سوریا ئاشكرای دەكات كە سیستمی بەرگری موشەكی وڵاتەكەی توانیویەتی چەند موشەكێكی دیكەی ئیسرائیل تێك بشكێنێت. 

197 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations