بانوو حوسێن: بە ستایلە نوێکەی هەوادارانی سەرسام کرد

30.06.2019

لڤین:

خانمە گۆرانیبێژی کورد، بانوو حوسێن،نوێترین وێنەی خۆی بە ستایلێکی نوێوە، لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاو کردەوە.

بانوو حوسێن ئەو وێنە نوێیەی خۆی، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاو کردەوە، وەک لە وێنەکەدا دیارە، ڕەنگی قژی گۆڕیوە، لەسەر وێنەکەشدا نووسیویەتی: "ژیان لای من تازە دەست پێ دەکات، ھەنگاو بەرەو خەونەکانم دەنێم".

ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە ئەورووپا دەژی، چەند ساڵێکە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەری بڵاو نەکردووەتەوە، پێشتر بە کەمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەردەکەوت، وەک خۆی ئاشکرای کردووە، ئێستا خەریکی ئامادەکردنی گۆرانییەکی نوێیە.

 

 

6560 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations