ئومید خۆشناو: دواواده‌ بۆ پێکهێنانی حکومەت 11ی مانگه‌ چیتر چاوەڕوان ناكرێت

30.06.2019

لڤین:
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، تاكو 11 مانگی 7 دوا كات بە یەكێتی دراوە بۆ ئەوەی ناوی كاندیدەكانیان پێشكەش بكەن، بەڵام دوای ئەو وادەیە، چیتر چاوەڕوان ناكرێت و حكوومەت پێكدێـت.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگەیاندوە، هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت بەردەوام دەبن و هیچ لەمپەرێك لە بەردەم پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەتدا ڕێگر نابێـت و لە ماوەی یاسایی خۆیدا پێكدێـت.گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە پێكهێنانی حكومەتدا كۆتایی هاتووە، تەنیا وەرگرتنی ناوی كاندیدەكان ماوە.

سەبارەت بە چاوەڕوانیی یەكێتی بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدەكانیان، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت: "چاوەڕوانی هیچ لایەنێك ناكرێت لە پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتدا و لە ماوەی یاساییدا پێكدێت، تاكو 11 مانگی 7 دوا كات بە یەكێتی دراوە بۆ ئەوەی ناوی كاندیدەكانیان پێشكەش بكەن، بەڵام دوای ئەو وادەیە، چیتر چاوەڕوان ناكرێت و حكوومەت پێكدێـت".

584 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations