سوارێز شەوی رابردووی بە گریان بەڕێ كرد

30.06.2019

لڤین: 
هەڵبژاردەی پیرۆ بەهۆی شكستی سوارێزەوە توانی بگاتە قۆناغی پێش كۆتایی كۆپا ئەمریكا، یاریەكەی بە لێدانی یەكلاكەرەوە بردەوە. 

لە دواین یاری قۆناغی هەشتی پاڵەوانێتی كۆپا ئەمریكا، شەوی رابردوو هەردوو هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و پێرۆ رووبەڕوی یەكتری بونەوە و ایریەكە بە بێ گۆڵ لە كاتی ئاسایی خۆیدا كۆتایی پێهات. 

لە لێدانە یەكلاكەرەوەكاندا لویس سوارێز ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای كە یەكەمین لێدانی هەڵبژاردەكەی جێبەجێ كرد نەیتوانی گۆڵ بكات و بەمەش ئەنجامی یاریەكە لەبەرژەوەندی پیرۆ كۆتایی پێهات.  

هەڵبژاردەی پیرۆ وەك دواین هەڵبژاردەی قۆناغی پێش كۆتایی یەكلایی بویەوە و لە ئێستادا بریارە هەریەكە لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رووبەڕوی بەرازیل ببێتەوە و پیرۆ رووبەڕوی چیلی دەبێتەوە.  

545 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations