حكومەتی شەرم و ریسوایی

29.06.2019

لڤین: لە هەژماری كەمال چۆمانی
حكومەتی هەرێمی كوردستان؛ حكومەتی شەرم و ریسوایی. ئەو بەیاننامەیەی حكومەتی هەرێم زیاتر لە بەیاننامەی میت یان سوپای توركیا دەچێت. 

شەرعییەتدان بە كوشتنی وڵاتییانی كورد لە ناوچە سنورییەكان بەناڕاستەوخۆیی شەرعییەتدانە بە جینۆسایدی كورد و ئەنفال و كیمیاباران.

پەكەكە هێزێكی ئازادیخوازی كوردییە كە بۆ مافەكانی كورد بەتایبەتیی و گەلانی توركیا بەگشتیی تێدەكۆشێت، بۆیە خەباتەكەشی رەوایە. پەكەكە دژی وڵاتانی سكاندناڤیا تێناكۆشێت، وەك داعشیش نییە خۆیی و ئایدیۆلۆژیاكەی نەفرەت بن بۆ بەشەرییەت. 

پەكەكە هێزێكە دژی دەوڵەتی تورك تێدەكۆشێت كە لەسەر خوێنی كورد و گەلانی ناوچەكە بونیادنراوە. دەوڵەتی تورك ١٠٠ ساڵە جینۆسایدی كورد دەكات. دەوڵەتێكی جینۆسایدكارە. بۆیە ئەوپەڕی شەرمەزارییە كە حكومەتی هەرێم شەرعییەت دەدات كوشتی خەڵكی بێتاوان. حكومەتی هەرێمی كوردستان، زیاتر حكومەتی پارتیی و بنەماڵەی بارزانیی، هەر هێندەی حكومەتی سوریا و رژێمی بنەماڵەی ئەسەد نوێنەرایەتیی گەلی كورد دەكەن.

436 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations