هێمن بەرزنجی دوو كتێبی نوێ بڵاو دەكاتەوە

28.06.2019

لڤین:
سبەینێ لە هۆڵی نوسەران لە سلێمانی، هێمن بەرزنجی نوسەر دوو کتێبی نوێی بڵاودەکاتەوە.

سبەینێ 29-6-2019، کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ لەهۆڵی نوسەران، هێمن بەرزنجی  لەمەراسیمێكدا هەردوو كتێبی (باخۆشەویستیم بۆ كۆڵانەكەتان دەبا ) (تۆخۆشەویستیت داهێنا ) بڵاودەكاتەوە، لەمەراسیمەكەدا بەواژۆی خۆیەوە كتێبەكان بەسەر ئامادەبوواندا دابەش دەكات.

هێمن بەرزنجی، ساڵی 1980 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی 2005 یەکەم بەرهەمی شیعری بەناوی رازەکانی غوربەت بڵاکردوەتەوە و خاوەنی چەندین بەرهەمی دیکەیە و چەندین خەڵاتی لە بواری نوسین و ئەدەبدا وەرگرتوە.

107 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations