گۆرانییەکی حەسەن زیرەک نوێکرایەوە

26.06.2019

لڤین:

لە ساڵیادی کۆچی دوای حەسەن زیرەک، د. عەبدوڵڵا سەگرمە، میوزسیانی دیاری کورد، گۆرانییەکی حەسەن زیرەکی نوێکردوەتەوە.

د. عەبدوڵڵا جەمال سەگرمە، نوسیویەتی:

حەسەن زیرەک   ١٩٢١- ١٩٧٢
ناسراوترین گۆرانیبێژی كوردی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌، كه‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گۆرانیبێژ و موزیككارانی كورد به‌ گشتیی و موزیككارانی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتیی هه‌بووه‌. گۆرانییه‌كانی له‌ گه‌لێك كه‌ناڵی ڕادیۆی جیاوازی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ تۆماركردووه‌، وه‌ك كه‌ناڵی به‌غداد، كه‌ركوك، موسڵ، كرماشان، تاران، قه‌سری شیرین .. هتد. له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی موزیككار و موزیكژه‌نه‌ به‌ناوبانگه‌كانی سه‌رده‌می خۆی كاری كردووه‌. سه‌دان گۆرانی و مه‌قامی فۆلكلۆری و دانراوی كوردی و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ی سه‌رده‌می خۆی تۆماركردووه‌ و لێهاتووییه‌كی نایابی له‌ به‌جێهێنانیاندا پێشكه‌ش كردووه‌ و له‌ به‌ناوبانگترین مه‌قامبێژه‌كانی سه‌رمه‌ی خۆی بووه‌.  

ئه‌م كاره‌ی ئێستا كه‌ له‌ ساڵیادی زیره‌كدا پێشكه‌شم كرد، یه‌كێكه‌ له‌و گۆرانییانه‌ی كه‌ له‌ ساڵانی حه‌فتاكاندا به‌ ده‌زگاری زۆر ئاسایی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ تۆماركراوه. موزیكی تایبه‌تم بۆ داناوه‌، تۆمارم كردووه‌ و له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌ ئۆریجیناڵه‌كه‌ی زیره‌ك خۆیدا‌ جارێكی دی تێكه‌ڵم كردووه‌ته‌وه‌. 

 

1497 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations