ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پارەی بۆ پرۆژەیەکی هەڵەبجە تەرخانکرد

22.06.2019

لڤین:
 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە دابینکردنی بڕی هەشت ملیار و  450 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی (پردی تووەقوت) کە پارێزگای ھەڵەبجە دەبەستێتەوە بە ھەردوو قەزای دەربەندیخان و شارەزوور.

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، رەزامەنی دراوە لەسەر دابینکردنی بڕی هەشت ملیار و  450 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی (پردی تووەقوت)، کە ھاتوچۆ و ئاڵوگۆڕیی بازرگانی لە نێوان ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ئاسان دەکات، وقەرەباڵغیش لەسەر  ڕێگای ھەڵەبجە-سەیدسادق کەمدەکاتەوە و سوودی تایبەتیشی دەبێت بۆ دانیشتوانی ناحیەی بەمۆی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە.

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران دەشڵێت: "ئەم پڕۆژەیە داخوازییەکی لە مێژینەی ھەڵەبجەیی و گەرمیانیەکان بوو، ھیوادارم بە زووترین کات و بە کوالیتیەکی باش لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی ھەڵەبجەوە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەرکی تۆڕی ڕێکخراوەکانی ھەڵەبجەشە لە نزیکەوە ببنە چاودێر".

195 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations