پەنجا هەزارەكەم ئەوێتەوە كاك مەسرور

18.06.2019

لڤین: لە هەژماری بەختیار ئەمین قەرەداغی

پێش چەند ساڵێك لە هەولێر ئەهاتمەوە و پێش سەیتەرەی داخڵ بوونی كەركوك بە نزیكی كیلۆمەترێك ئۆتۆمۆبیلێكی كۆنەی ئۆپترا سێ كەسی جل شڕی مەدەنی دابەزین بە كڵاشینكۆفەوە و من و ئۆتۆمۆبیلێكی تریان ڕاگرت و كابرای ئۆتۆمۆبیلەكەی تر تۆزێكیان لێ داو چاوم لێ بوو هەندێ پارەیان لێ سەند ودوایی هاتنە لامو من ووتم ئەمانە بەخوا یان داعشن یان جەردە، دەستی برد دانەیەكیان و لە داشبوڵەكەدا لە جزدانەكەم پەنجا هەزاری بردو بە كوردیەكی سەقەت ووتی بڕۆ ملت بشكێنە و منیش تێم تەقانو هاتمە سەیتەرەكە و بە پەلە چومە لای ئەفسەرەكە و ووتم كاكە ئەو زەلامانە نابینی خەڵك ڕووت ئەكەنەوە، ووتی كاكە ئێمە ناتوانین تەدەخول كەین ئەوە شركەی سقور كەركوكی نەجمەدین كەریمە، منیش یەكسەر تەلەفۆنم بۆ كاك عمید سەرحەد كردو ووتی كاكە ئەوانە وایە عایدی د. نەجمەدین ی محافزن و و هی یەكێتین و ناتوانین تەدەخول كەین، منیش تەلەفۆنم بۆ ئاسایشی گشتی كردو لە گەڵ كاك تۆفیق عەلی قسەم كردوو بۆم باس كردمو ووتی دكتۆر درۆ ئەكەن و عایدی پارتین.

زەمانە ڕۆیی و ڕۆژێك كاك ڕێبوار تاڵەبانی كەركوك هاتە عیادەكەم و بۆم باس كرد ووتم تۆ وەك یەكێتی و كەركوكی چی ئەڵێیت، ووتی دكتور نجمەدین بە رەسمی یەكێتی یەو و بە كردەوە پارتی یەو پەنجا هەزارەكەت ففتی بە ففتی بە مفتی فت كراوە لە بەینیان.

داواكارم لە كاك مەسروری بەڕێز لە كابینەی تەكنۆقڕاططططططی حكومەتی داهاتودا كە دكتۆر پڕۆفیسۆر نەجمەدین كەریم وەزیرە پەنجا هەزارەكەمی لێ سەنێتەوە و مەمنوم گیان...

16136 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations