بڕێکی زۆر ماددەی پاككه‌ره‌وه‌ و جوانكاری خانمان لەناودەبرێت

13.06.2019

لڤین:
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ و جوانكاری خانماندا گرتوە.

قائیمقامی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (لڤین پرێس) ناردوە دەڵێت: زیاتر لە 300 پارچه پاككه‌روه‌كانی شامپۆ، زاهی، سابون، تایت‌‌ و جوانكارییه‌كانی بۆدره‌، مه‌عجون و بۆن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جوانكاری تری خانمان، كه ماوه‌ی به‌كارهێنانیان زیاتر له‌ ساڵێكه‌ به‌سه‌رچوون له‌ پێشانگای ئانیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، سەرجەم ئەو ماددانە له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


117 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations