ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی سەردانی هەولێر دەکات

13.06.2019

لڤین:
بە پێی زانیارییەکانی لڤین ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات.

میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه‌، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق سه‌ردانی‌ شاری‌ هه‌ولێر بکات و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ راسپێدراو بۆپێكهێنانی كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌ت کۆببێتەوە.

بە پێی زانیارییەکان سەردانەکەی ئەمڕۆی بە مەبەستی گفتوگۆکردنە لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

ئەو سەردانەی عادل عەبدولمەهدی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە کاتێکدایە، کە حکومەتی هەررێمی کوردستان تا ئێستا یەک بەرمیل نەوتی رەوانەی بەغدا نەکردوە، بەشێک لە پەرلەمانتارە عەرەبەکان رەخنەی زۆر توندیان ئاڕاستەی عادل عەبدولمەهدی کردوە لەسەر ئەو بابەتە.

460 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations