كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی راوه‌ماسی راگه‌یەندرا

13.06.2019

لڤین: 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی 15-6-2019 راوه‌ماسی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و هاوڵاتیان ده‌توانن به‌پێی رێنماییه‌كانی پۆلیسی دارستان ده‌ست به‌ راوه‌ماسی بكه‌نه‌وه‌.

هێمن كەمەرخان، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی له‌ گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند: دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ مانگ راوەماسی قەدەغەکرا بەهۆی وەزری دانانی گەرای ماسی، له‌ رۆژی 15-6-2019 راوه‌ماسی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و هاوڵاتیان ده‌توانن به‌پێی رێنماییه‌كانی پۆلیسی دارستان ده‌ست به‌ راوه‌ماسی بكه‌نه‌وه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی  ئاماری سێ مانگی رابردوی خستە رو وتی: له‌ماوه‌ی ئەو سێ مانگەدا له‌سنووری پارێزگای سلێمانی 83 هاوڵاتی به‌هۆی راوه‌ماسییه‌وه‌ ده‌ستگیركراون،  كه‌ به‌به‌راوور به‌ساڵی رابردوو رێژه‌كه‌ كه‌متره‌، چونکە ساڵی رابردوو 109هاوڵاتی دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌سێ مانگی رابردوودا  ده‌ست به‌سه‌ر 939 تۆڕی ماسی و 526 ماسی راووكراو 23 به‌له‌م و 158 قولاب و 10 ئۆتۆمبێل و پێنج ماتۆڕسكیل و دوو كڵاشنكۆف و 30 فیشه‌ك و چه‌ند جاتایه‌كی تایبه‌ت به‌ راوه‌ ماسیدا گیراوە.

793 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations