دوو کەشتی نەوت هەڵگر لە دەریای عەمان رووبەڕووی هێرش بونەوە

13.06.2019

لڤین:
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، کە دوو تەقینەوە، دوو کەشتی نەوت هەڵگریان لە دەریای عەمان کردووەتە ئامانج.

ئاژانسی هەواڵیی فارس پشتبەستن بە ئاژانسی هەواڵیی "یونیوز" بڵاویکردەوە، کە هێرشکراوەتە سەر دوو کەشتی نەوت هەڵگر لە دەریای عەمان لە کاتی گواستنەوەی نەوتی خاوی ناوچەی کەنداو.

هەروەها ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاندوە، کە دوو کەشتی نەوت هەڵگر بەهۆی روداوێکەوە بەتاڵکراون، بەڵام ستافی کەشتییەکان سەلامەتن، تا ئێستاش زانیاری تەواو لەبارەی زیانەکانی ئەو کەشتیانە و چۆنێتی ئەنجامدانی رووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.


327 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations