دیندار زێباری: نزیکەی هەزار چەکداری داعش لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن

زیاتر لە هەزار چەکداریشیان رادەستی بەغدا کردوەتەوە

13.06.2019

لڤین:

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەزار چەکداری داعش لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندان، كه‌به‌شێك له‌وانه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ حكومدراون به‌شێكیش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و چاوه‌ڕێیی حكومی دادگان. 

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە:" 2014ه‌وه‌ تا ساڵی 2017 ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان(3400) ده‌ستگیركراوی تێپه‌ڕاند، به‌شێكی زۆرییان ئازاد كران به‌شێكیشیان ده‌توانم بڵێم هێشتا له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دان، به‌شێكیشیان حكومدراون به‌وشێوه‌یه‌، وه‌ زیاتر له‌ 1400 كه‌س له‌وانه‌ ڕاده‌ستی به‌غداد كراونه‌ته‌وه‌ ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ عه‌ره‌ب نشینه‌كان بوون و ئه‌وانه‌ی مه‌ترسییان له‌سه‌ر نه‌بێت سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ژماره‌یه‌شی كه‌ ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان زیندانین ده‌توانم بڵێم له‌نێوان 1000زیندانیه‌ كه‌به‌شێك له‌وانه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ حكومدراون به‌شێكیش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و چاوه‌ڕێیی حكومی دادگان."

زێباری ئاماژەی بەوەشکردوە" مانەوەی ئەم زیندانیانە ئێستا گرفتیان دروست کردووە هەم لەڕووی ماددی بێت یاخود بەڕێوەبردنی ئیش و کارەکان بەڵام ئەوە واقیعێکە حکومەتی هەرێم پابەندە بە یاساکانی مرۆڤ و بنەما نێودەوڵەتیەکان کە بڕیاری لەسێدارەدان جێ بەجێ ناکات، وە هەوڵیش دراوە بەشی هەرەزۆری ئەوانە کەخەڵکی عەرەب نشینن ڕادەستی حکومەتی عیراق بکرێتەوە."

له‌به‌شێكی تری گفتوگۆكه‌دا ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان  بۆ دەنگی ئەمریکا رایگەیاندوە: له‌سه‌ره‌تای 2014ه‌وه‌ تا ساڵی 2017 نزیکەی 90 كه‌س هه‌بوو لەکوردستان کە لەژن و مێردمنداڵی داعش بوون ئەو مێردمنداڵانە تەمەنیان لەدەوری (12-16) ساڵی بووە ئێمە ئەوانەمان لەگەڵ زیندانیەکانی تر دانه‌نابوو بەڵکو لەبەشی چاکسازی گه‌وران لەهەولێر داماننابوون، ئێستا نزیكه‌ی 20 ژن و مێردمنداڵ ماون چاوه‌ڕێن ئازادبكرێن مامەڵەیەکی تایبەتمان لەگەڵیان كراوه‌، لەگەڵ یوئێن خەریکین کە بابەتی خوێندنیان بۆ ڕێکبخرێت".

سەبارەت بەو منداڵانەی کە له‌ خانمانی ئیزیدی بوون بەهۆی دەستدڕێژی چەکدارانی داعش بۆ سەریان د.دیندار زێباری رونیشیکردوەتەوە" ئەوانە دۆخێکی ترن، ئەوانە هاوڵاتی عیراقن لەهەرێمی کوردستان ئەوانە لایەنی ڕۆحی یەزیدییەکان لێبوردنی گشتی بۆ دەرکردوون، حکومەتی هەرێم پشتگیرییان لێدەکات بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان ئەوانە گوناهبار نین هەوڵدراوە لەگەڵ هەندێک لایەنی نێودەوڵەتی وەک ئەڵمانیا کە چارەسەری دەرونیان بۆ بکات ئەوانە بحەوێنەوە لەناو کەسوکاری خۆیان."

116 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations