کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

13.06.2019

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا پێشبینیەكانی بۆ كەشوهەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە بەرزترین پلەی گەرما ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ شاری هەولێر 37 پلە دەبێت و بۆسلێمانی 34 پلە و بۆ دهۆك 35 پلە دەبێت و لە كەركوكیش 40پلە دەبێت. 

کەشناسی پێشبینی دەكات، سبەینێ هەینی بەرزترین پلەی گەرما  بۆ شاری هەولێر 38 پلە دەبێت و سلێمانی 35 پلە و دهۆك 36 پلە و كەركوك 41 پلە دەبێت.

115 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations