هەولێر؛ کۆگایەکی خواردنەوە گازییەکان داخرا و چەند شوێنێکیش هۆشداریان پێدرا

13.06.2019

لڤین:
قايمقامى هه‌ولێر رایگەیاند، کۆگایەکی خواردنەوە گازییەکان داخرا، جگە لەوەش بە  سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دینار تا پێنج ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

راگه‌یاندنی قايمقاميەتى قەزاى ناوەندیى هه‌ولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، پشکنین و بەواداچوونیان بۆ 10 شوێن ئەنجامداوە لەگەڕەکی سەربەستی و گوندی ڤیتال لە ئەنجامدا کۆگایەک داخرا، بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بەڕێنماییەکان نۆ شوێنیش هۆشداریان پێدرا.

قایمقامی هەولێر دەشڵێت، هەرشوێنێک پابەندنەبێ بە مەرج و ڕێنماییەکان، ڕێکاری ياسايی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەگیرێتە بەر، جگە لە داخستنی شوێنەکانیان دواتر سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دینار تا پێنج ملیۆن دەست پێدەکات، ئەوەش بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە ئاڕاستەی قایمقامیەتی هەولێر کراوە.

167 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations