پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکات

13.06.2019

لڤین:
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی سوتانی دەغڵ ودانی جوتیاران دەکات، لەگەڵ خوێندندەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە.

شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجوەنی نوێنەرانی عێراق بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە  لەبارەی سوتانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان گفتوگۆ دەکات.

 ئەو ئەندامەی ئەنجوەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبون و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پەنابەران، دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن لیژنەی داراییەوە راپۆرتێک ئامادەکراوە لەسەر پرۆژە یاسای بودجە، دراوە بە سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە باس لە ناردنی موچەی فەرمانبەران دەکرێت، لەلایەن پەرلەمانتارە عەرەبەکانەوە کێشەی لەسەر دروستبوە، هەروەها داوا لە حکومەتی هەرێم کراوە ئاماری فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت بۆ بەغدا کە لە یاسای بودجەشدا هاتو.

وتیشی: هەر لە راپۆرتەکەدا هاتوە کە دەبێت پەرلەمانی عێراق پەلە بکات لە دانانی یاسای نەوت و گاز کە بەشێکی زۆر لە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەردەکات، سەبارەت بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە راپۆرتەکەدا داواکراوە ئەو موچەیەی حکومەتی عێراق بۆ فەرمانبەرانی دەنێرێت، تەنیا بۆ موچەی فەرمانبەران خەرجبکرێت. 

96 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations