ڕۆناڵدۆ داوایەکی لە دەستەی كارگێری یانەكەی كردووە

12.06.2019

لڤین:

میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردەوە كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای لە دەستەی كارگێری یانەكەی كردووە لەوەرزی گواستنەوەی هاوینەی ئەم ساڵدا نیلسۆن سیمیدۆی هاونیشتیمانی بۆ یوڤانتۆس بگوازنەوە .

ئەوەش ئاشكرا بووە كە كریستیانۆ بە ئیدارەی یانەكەی راگەیاندووە كە سیمیدۆ ئەزموونی پەیدا كردووە و هێزێكی باش بە بەرگری و هێرشبەر دەبەخشێت، بۆیە گواستنەوەی سودێكی زۆر بە یانەكە دەدات.

لە ماوەی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە ٥٠ ملیۆن یۆرۆی كردبووە مەرجی دەستبەرداربوون لەم یاریزانە، بەڵام لە ئێستادا ڤاڵڤێردی بیركردنەوەی گۆڕیوە وداوای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە ئەم یاریزانە نەفرۆشن و بە یاریزانێكی كاریگەری بۆ وەرزی داهاتوو وەسف كردووە.



365 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations