لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق:موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بگاتە دەستی فەرمانبەران بە شیوەی مانگانە

12.06.2019

لڤین:

ئەندامێکی لیژنەی دارای ڕایدەگەیەنێت راپۆرتێک ئامادەکراوە تیایدا ئەنجامەکانی بانگێهێشتی وەزیری دارایی و کۆمپانیای سۆمۆ بۆ لیژنەی دارایی خراوەتە ڕوو سبەی پێنج شەممە ئەو راپۆرتە دەخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان.

هۆشیار عبداللە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندام لە لیژنەی دارای لە نوسینێکیدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە"لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق راپۆرتێکی ئامادەکردووە تیایدا ئەنجامەکانی بانگێهێشتی وەزیری دارایی و کۆمپانیای سۆمۆ بۆ لیژنەی دارایی خراوەتە ڕوو ، راپۆرتەکە گوزارشت لە رای لیژنەی دارایی دەکات".

لە بەشێکی تری نوسینەکەیدا سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و ڕادەست نەکردنی نەوتی هەرێم بە کۆمپانیای سۆمە دەڵێت"سەبارەت بە کێشەی نەوت و ئەو پارەیەی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت لە ڕاپۆرتەکەدا چەندین راسپاردەی گرنگی تێدایە بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان،هەروەک راسپاردەی گرنگی تێدایە سەبارەت بە مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان".

سەبارەت بە هەڵوێستی ئەندامە کوردەکانی لیژنەی دارای لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرای کردووە"ئێمە هەر چوارمان تەئکیدمان کردەوە کە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بگاتە دەستی فەرمانبەران بە شیوەی مانگانە بە پێچەوانەوە حکومەتی ئیتیحادی هەنگاوی تر دەگرێتە بەر".
وا بریارە لە دانیشتنی سبەی پێنج شەممە ئەو راپۆرتە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان.

لیژنەی دارای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مانگی ڕابردوو وەزیری دارای و نوێنەری کۆمپانیای سۆمۆی بانگهێشتی پەرلەمان کرد سەبارەت بە جێ بەجێ کردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩ هەندێ پرسیاریان ئاڕاست کردن.

1237 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations