پارێزەرانی ئۆجەلان بەرە و ئیمراڵی بەرێكەوتن

12.06.2019

لڤین: 
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە داواكاری گشتی بورسا ئەمڕۆ بەرە و دورگەی ئیمراڵی بەرێكەوتن بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ بریگرتەكەیان. 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەریەكە بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، هەریەكە لە رێزان سارچی و نەورۆز ئۆیساڵ بەرەو دورگەی ئیمڕاڵی بەرێكەوتن. 

بە گوێرەی هەواڵێك كە بیرۆی پارێزەرانی سەدە بڵاوی كردووەتەوە دوای وەرگرتنی رەزامەندی لە داواكاری گشتی بورسا ئەو پاریچزەرانە بەڕێكەوتوون. 

لەوكاتەوەی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان شكێندراوە ئەمە سێهەمین دیدارە لە نێوان پارێزەران ئۆجەلان ئەنجام دەدرێت. 

140 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations