مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردرا

12.06.2019

لڤین:
ئەمڕۆ چوار شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری  مەسروور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد.

مەسرور بارزانی دوێنێ سێشەممە، لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بە دەنگی 87 پەرلەمانتار لە کۆی 97 پەرلەمانتار بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەستنیشانکرا.

رۆژی 10ی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.


274 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations