هاوڵاتیەک لەسەر ماتۆڕسکیلەکەی گیانی لەدەستدا

12.06.2019

لڤین:
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە نزیک نەخۆشخانەی گشتی کەلار هاوڵاتیەک لەسەر ماتۆڕسکیلەکەی گیانی لەدەستدا.

علی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵایکردوەتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە، نزیک نەخۆشخانەی گشتی کەلار هاوڵاتیەک لەسەر ماتۆڕسکیلەکەی گیانی لەدەستدا، دوای توێکاری لەلایەن پزیشکەوە بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی ناوبراو دەرکەوت کە بەهۆی جەڵدەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو هاوڵاتیە ناوی (عمر محمد ڕەشید)-ە، لەدایکبووی 1973، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس مەفرەزەکانی 104ی کەلار تەرمەکەیان گەیاندە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار دوای توێکاری لەلایەن پزیشکەوە دەرکەوت ناوبراو بەهۆی جەڵدەوە گیانی لەدەستداوە.

310 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations