راهێنەری بەلجیكا: هازارد بەهۆی سمتیەوە دەتوانێت ئاستی بەرز بێت

12.06.2019

لڤین: 
راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا رایدەگەینێت هازارد بەهۆی پانی سمتیەوە دەتوانێت ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و ئەوەش بە خاڵی بەهێزی ئەو یاریزانە دەزانێت. 

رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا، لەبارەی ئاسبەرزی هازاردەوە لێدوانێكی سەرجراكێشیدا و دەڵێت سمتی ئەو بووەتە هۆی ئاستە بەرزەكەی. 

ئەو راهێنەرە ئاماژە بەوە دەكات گەورەیی سمتی هازارد یارمەتی یاریزانەكە دەدات بە ئاسانی یاریزانی بەرامبەر ببڕێت.

ئەو وتیشی: سمتی ئەو یاریزانە بووەتە ناوەندی سەرنجڕاكێشان و هاوسەنگی بۆ ئەو، زۆر سوودی لێوەردەگریت لە بڕینی یاریزانان لە كاتی یاریكردن، چونكە ئەوە هاوسەنگی و خۆڕاگری پێدەبەخشێت.

501 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations