بەهۆی تەقینەوەیەك لە عەفرین 3 كەس كوژران و بریندار بوون

12.06.2019

لڤین: 
ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەك لە ناوەندی عەفرین ڕوویدا و سێ چەكداری هێزەكانی نزیك لە دەوڵەتی توركیا كوژران و برینداربوون.

میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویان كردەوە  ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەكی وڵات-ی ناوەندی عەفرین تەقینەوەیەكی بەهێز رویدا لە ئەنجامدا چەكدارێكی نزیك لە دەوڵەتی توركیا كوژرا و دوو چەكداری دیكەش برینداربوون.

روونیشكراوەتەوە، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكان بەهۆی تەقینەوەكەوە كە ئۆتۆمبێلی گروپی چەكدارانی نزیك لە دەوڵەتی توركیا كردبویە ئامانج تەقیوەتەوە، تا ئێٍتاش لایەنی ئەنجامدەری تەقینەوەكە ئاشكرا نەبووە. 

96 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations