پۆلیسی سۆران بۆ لڤین: کوڕێک دایکی خۆی کوشتووە

12.06.2019

لڤین:
پۆلیسی سۆران رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە لە روداوی کوشتنی ئەو ژنەی رەواندز، دەرکەوت بەهۆی دروستبونی دەمەقاڵێ و لێکتێنەگەیشتن لە نێوان کوڕێکی و دایکیدا، کوڕەکە "دایکی کوشتووە".
دوێنێ سێشەممە، لەگەڕەکی کانی ناو قەزای رەواندز تەرمی ژنێک بە کوژراوی لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە. 

رائید سەعدون هاودیانی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند،"دوای لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ئەوژنە تواندرا كه‌سێك وه‌ك گومانلێكراو دەستگیربکرێت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت، دانینا به‌ تاوانه‌كه‌دا".

پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشکردوە" تاوانباره‌كه‌ ناوی (س، م) له‌ دایكبووی ساڵی 1997دانشتووی ره‌واندزە کوڕی ژنە کوژراوەکەیە، هۆكاری كوشتنه‌كه‌شی بۆ ده‌مه‌قاڵێ و لێکتێنه‌گه‌یشتنی گه‌ڕانده‌وه‌ له‌گه‌ڵ دایكیدا".

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تاوانباری به‌پێی مادده‌ی 406 ی یاسایی سزادان به‌ندكراوه‌.

1565 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations