گەرمیان؛ تاوانبارێک بە سێ ساڵ زیندانی سزا درا

12.06.2019

لڤین:

ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر تاوانبارێکدا سەپاند بەپێی یاسای بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان بڵاویکردوەتەوە" سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان تاوانبارێکی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەری سزادا کە رۆژی 1-3-2019 لە گەڕەکی(گردەگۆزینە)ی قەزای کەلار دەستگیرکراوەو و لە بەرواری 10-6-2019 بە پێی ماددەی(14/2)ی هۆشبەر بە سێ ساڵ زیندانی و بڕی سەد هەزار دیناری عێراقی پێبژاردن".

ئاسایشی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە توانرا بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت دوای چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان، تاوانبار دانی بە تاوانەکەیدا نا ودواتر سزای بەسەردا سەپێندرا.

تۆمەتبار ناوی (س،ئ، ا) لە دایکبووی 1993و دانیشتووی گەڕەکی (کەلار کۆن)ی قەزای کەلارە، بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرا.


174 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations